
دراوی عێراقی؛ وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی حکومەتی عێراق دەڵێت، لە کۆی 109 ترلیۆن دینار پارە کە لای حکومەت و دامەزراوەکان و هاووڵاتیانە، 95 ترلیۆن دیناری لە دەرەوەی سیستمی بانکییە، جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی حکومەت لە برەودان بە مامەڵە و پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەیە ئەو پارەیە ببێتە بەشێک لە بەهێزکردنی ئابووری نیشتیمانیی.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دڵنیاییەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی، بەڵام تائێستاش بەشێک لە هاووڵاتیان و دامەزراوەکان پێیان باشترە پارەکانیان لە ناو قاسەی ماڵەکانیان دابنێن نەک بیبەن بۆ بانک، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی متمانەیان بە سیستمی بانکی عێراق نییە و مەترسییان هەیە لەکاتی پێویستیدا پارەکانیان بۆ نەگەڕێنرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند:
٠ هەنگاوەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بۆ پەرەپێدانی بازرگانی ئەلیکترۆنی و پارەدان بەشێوەی دیجیتاڵی بۆ ئەوەیە کۆی ئەو پارەیەی لە وڵاتدا هەیە پێکەوە ببێتە بەشێک لە ئارامی دارایی، حکومەتیش ئاسانکاریی و ڕێنمایی بۆ ئەم کەرتە دەرکردووە.
٠ پارەدانان لە ماڵ لەجێگەی دانانی لە بانک، ئاستەنگییەکی گەورەیە لەبەردەم ئابووری عێراق، بەجۆرێک مەزەندە دەکرێت 87%ـی ئەو پارەیەی بەشێوەی کاش لە وڵاتدا هەیە لەدەرەوەی سیستمی بانکیی بێت، ئەم پارەیەش بە 95 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە لە کۆی 109 ترلیۆن دینار.
٠ هەرچەندێک پارەدان و بازرگانی بەشێوەی ئەلیکترۆنی هەبێت، ئەوەندە پارە لە بانک زیاتر دەبێت و بەهۆیەوە بانکە مۆڵەت پێدراوەکان دەتوانن قەرز و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن.
٠ بازرگانیی و جوڵەی پارە لەدەرەوەی سیستمی بانکی مەترسیدارە و تێچووی لەسەر هاووڵاتیان زۆرە، بەشێک لە چالاکییەکانی ئەم جۆرە مامەڵەیەش بەهۆی ئەوەی ڕوون نین، دەبنە پێشێلکردنی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان کار لە بەرەوپێشبردنی سیستمی بانکی دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانێک بۆ یەکخستنی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باجەکانی ترەمپ سەدان ملیار دۆلار زیانی لە دەوڵەمەندەکان داوە