ئاڤا نیوز
لیژنەکانی قایمقامیەتیی قەزای هەولێر دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشتیان لە شەقامی ئیسکان لە شاری هەولێر داخست.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، لیژنەکانی قایمقامیەت بەردەوامن لە داخستنی شوێنە بازرگانیەکان و خواردەمەنیەکان، ئێوارەی ئەمڕۆش دوو کۆگای گۆشت داخران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی هەولێر، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-04-06، لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتیی قەزایی ناوەندیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگەگرتن لە ساغکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو و پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، لە شەقامی ئیسکان دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت و هەردوو چێشتخانەی (باوانەکەم) و (کۆشکی سوور)، بە هۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکان و نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی و پاک و خاوێنی داخران.
زانیاریی زیاتر: داخستنی ئەم شوێنانە دوای بەدواداچوونی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاڤا دێت لەسەر هەبوونی گۆشتی ماوە بەسەرچوو لە بەشێک لە کۆگاکانی شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز