
ئەندازیار بەشیر خالید
ئاڤا نیوز
ئەندازیارانی عێراق ڕایگەیاند، باوەڕی بە ڕوونکردنەوە فەرمییەکان لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەندازیار بەشیر خالید نییە، جەختیش دەکاتەوە کە ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەوە مردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئەندازیارەی بەغدا کە لەگەڵ ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پلەی لیوا توشی ناکۆکی ببوو و لە زیندان ئەشکەنجەیەکی زۆر درابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەندیکای ئەندازیارانی عێراق:
- مردنی بەشیر خالید بەهۆی ئەشکەنجە بووە و ڕووداوێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو دەستدرێژیی کردنەسەر شکۆی مرۆڤی عێراقییە.
- دەبێت ئەم ڕووداوە زریانێک دروستبکات و بەهۆیەوە دامەزراوەکان مامەڵەیان لەگەڵ هاووڵاتیان ڕاستبکەنەوە.
- داوای ئاشکراکردنی هەموو ڕاستیییەکان و لێپرسینەوە لەوانە دەکەین کە لەو تاوانە تێوەگلاون، جا هەر پۆستێکیان هەبێت
- باوەڕمان بە زۆرێک لە ڕاگەیێنراو، ڕوونکردنەوە و بەیاننامەکان نییە کە هەوڵی پەردەپۆشکردنی بەرپرسانی تاوانەکە دەدەن، تا ئاشکراکردنی هەموو تاوانبارانیش بێ دەنگ نابین.
- دەبێت هەمووان بۆ پاراستنی شکۆی هاووڵاتیان یەک دەنگ بن و ڕێگە نەدەن پێشێلکاری لەو شێوەیە دووبارە ببێتەوە، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەرییش بۆ دۆسیەی ئەندازیار بەشیر هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا