
خانەنشینێک لەکاتی ژماردنی پارەی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان گلەییان هەیە و دەڵێن هەزاران خانەنشین ماوەی چوار مانگە هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێكی سەختی ژیاندان.
وێنە گەورەکە: بە پێی یاسای خانەنشینیی عێراق، ئەمساڵ لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 1964 لە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان لە 25 هەزار كەس زیاترە، خانەنشین بوون، بەڵام تا ئێستا تەنیا مامەڵەی نزیكەی هەزار خانەنشین لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان تەواو كراون و مووچەی سێ مانگیان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زیاتر لە 24 هەزار خانەنشین، لەبەر ئەوەی مامەڵەكانیان تەواو نەكراون، لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە، مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش گوزەرانیانی زۆر خراپ كردووە و تووشی چەندان كێشە بوون.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەكی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کێشەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشین نییە، بەڵكو لەلایەن وەزارەت و فەرمانگەكانەوە مامەڵەكان بە هۆی هەندێ كەموكوڕییەوە كە لە دۆسیەكاندا هەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشین نەنێردراون، هەركاتێك کەم و کوڕییەکان چارەسەر کران، بە زووترین كات ڕایی دەكرێن.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە 24 هەزار خانەنشینەكە، ئەو سەرچاوەیەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین گوتی، ئێستا لە كۆی هەر 14 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشین كەمتر لە پێنج هەزار دۆسیە و مەلەفی خانەنشنیان هەن و مانگێكی دیكە نابات سەرجەمیان تەواو دەبن، جەختیش دەكاتەوە كە مامەڵەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشین زۆر بەخێرایی ڕایی دەكرێن و پێویستە وەزارەت و فەرمانگەكانیش بە زووترین كات دۆسیەكان بنێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز