فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی کەلەکنی سلێمانی بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە داناڵێنن
- کوردستان
- 7 نیسان
ئاڤا نیوز
گەڕەکی کەلەکن لە سلێمانی، لە سەرەتایترین خزمەتگوزارییەکان بێبەشن و بە گوتەی دانیشتووانەکەی چەندینجار سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان کردووە، بەلام وەڵام نەدراونەتەوە، جێگری پارێزگاری سلێمانیش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گەڕەکی کەلەکنی سلێمانی گلەییان لە نەبوونی خزمەتگوزاری هەیە، و دەڵێن نە شەقام و ئاوەرۆ نە نەخۆشخانەمان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەوەرزی هاوین بۆنی ناخۆش و مێش و مەگەز هەراسانی کردوون.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا ئەحمەد، دانیشتووی گەڕەکی کەلەکن قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە و دەڵێت، چەند جارێک سەردانی لایەنی پەیوەندیدارمان کردوە وەڵامیان نەداوینەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشەی ئەو گەڕەکە کردووە و سەردانی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی کرد، ئەویش بەلێنی دا گرفتی خزمەتگوزاری لەناوچەکەدا چارەسەر بکات، گوتی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستپێدەکاتەوە و گەشبینن بەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە ڕێککەوتندان، ئەمەش وادەکات پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستپێبکەنەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت