
دەبێتە میوانی قادسیە
ئاڤا نیوز
کوڕانی دانسیا لە یاریی چوونە کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەبنە مێوانی قادسیەی کوێتی، دەیانەوێت بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا بچنە سەر سەکۆی نازناوەکە و 15ـی ئەم مانگە لە نێو خاکی خۆیان و لەبەردەم هەزاران هاندەردا جامەکە بەرز بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 10 ساڵ لە وەستاندنی جارێکی دیکە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەستیپێکردەوە و دهۆکیش یەکەمجارە بەشداریی دەکات، بردنەوەی نازناوەکە یەکسانە بە بەدەستهێنانی سێ ملیۆن دۆلار پاداشتی پاڵەوانبوون.
زانیاریی زیاتر: لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو هەشت یانە بەشداربوون و بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشکران، لە هەر كۆمەڵەیەك دوو یانە هاتنە قۆناغی پێش كۆتایی دوای ململانێیەکی زۆر، سەرەنجام دهۆک و قادسیەی کوێتی گەیشتنە کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 7:45 خولەک لە یاریی چوونی کۆتایی، دهۆک دەبێتە میوانی قادسیە هەزاران هاندەر لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چوونەتە کوێت بۆ پشتیووانی لە هەڵۆکانی چیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 15ـی مانگە لەسەر یاریگەی دهۆک یاریی گەڕانەوە دەکرێت، بەئەنجامی هەردوو یاریی یانەی براوە دیاریدەکرێت، ئەگەر لە هەردوو یارییەکشدا یەکسانبن لێدانی یەکلاییکەرەوە پاڵەوان دیاریدەکات.
- لە كۆتایی دا باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێزی و گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكەش هەریەكەیان 50 هەزار دۆلار وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە