
کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و كۆچبهرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، زیاتر لە 14 هەزار کەس لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە عێراق و پرۆسەکەش بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی هەردوو ئاماری ساڵی ڕابردووی ئیدارەی کەمپی هۆل و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لەکۆی 43 هەزار چەکدار و ژن و منداڵی ئەندامانی داعشی لەو کەمپە، 18 هەزارییان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی سەرجەمیان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و كۆچبهران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: کۆی ئەو خێزانانەی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێنراونەتەوە و لە سەرەتای پرۆسەی گواستنەوەکە کە لە ساڵی 2021ـەوە دەستیپێکردووە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە سێ هەزار و 751 خێزان کە دەکاتە 14 هەزار و 513 کەس.
- سەبارەت بە ژمارەی ئەو خێزانانەی ئێستا لە ناوەندەکانی شیاندنەوە نیشتەجێکراون، عەلی عەباس دەڵێت: ژمارەیان نزیکەی 1200 خێزانە، کە دەکاتە چوار هەزار و 700 کەس. پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو خێزانانەش دوای چوار بۆ شەش مانگ بەپێی مەرجە تایبەتەکان، دەگەڕێنرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژی دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە خاتوو کریستین بورگنەر، بەربژێری سویسری بۆ پۆستی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر گرنگی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراق لە کەمپی هۆل کردووە و ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەموو وڵاتان کار بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان لە کەمپەکە بکەن و ڕاشیگەیاند، عێراق زۆر نزیکە لە کۆتاییهێنان بە داخستنی کەمپی ئاوارەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا