
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 60.24 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئاڤا نیوز
بەهۆی خاوبوونەوەی ئابووریی جیهانیی و جەنگی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا، بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاست لە چوار ساڵدا دابەزیی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار 60 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بودجەی عێراقدا نرخی پێشبینیکراوی هەر بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە، بۆیە دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار گرفت بۆ حکومەتی عێراق دروست دەکات، بۆ دابینکردنی مووچە و پڕۆژەکان کورتهێنانی دارایی بۆ دروستدەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە و لەژێر کاریگەریی خاوبوونەوەی ئابووریی جیهانی و جەنگی بازرگانیی نێوان چین و ئەمریکا، نرخی نەوت 2.58 دۆلاری دیکە دابەزیی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 60.24 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسیش بە 57.02 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: ڕاگەیاندنی جەنگی بازرگانی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دژ بە 50 وڵات بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی ناسەقامگیر لە بازرگانی جیهان. چین یەکێک لەو وڵاتانە بوو بە خێرایی وەڵامی سزاکەی ترەمپی دایەوە، لە وەڵامی بڕیاری پەکینیش بۆ زیادکردنی ڕێژەی باج بە ڕێژەی 34% بۆ سەر بەرهەمەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج بۆ سەر بەرهەمەکانی چین بە ڕێژەی 50% دەکات، لە دەرئەنجامیشدا ئابووریی جیهانیی خاوبووەوە و خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند