
دەستبەرسەرداگرتنی ژمارەیەک ماتۆرسکیل
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، هەر شۆفێرێک دەستکاری تابلۆکەی بکات و و بەبێ تابلۆ بسوڕێنەوە، ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە شوفێران دەستکاری تابلۆکانیان دەکەن یان تابلۆکانیان لێدەکەنەوە لە شەقامەکان و دەسوڕێنەوە، هاوکات بەشێک لە ماتۆرسکێلەکان لە شەقامەکان نمایش دەکەن و مەترسیی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دروست دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هاتووچۆی هەولێر بڕیاریداوە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکات و ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکانیان بکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەپێناو ڕێکخستنەوەی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، ئەو ماتۆڕسکیلانەی سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ دەکەن و نمایش لە شەقامەکان ئەنجام دەدەن و مەترسی دەخەنە سەر ژیانی خۆیان و شوفێرانی تر، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر ئۆتۆمبێلێک دەستکاری تابلۆکەی بکرێت یان تابلۆکەی لێبکرێتەوە و بێ تابلۆ بسوڕێتەوە لە شەقەمەکان، دەستی بەسەردا دەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ شۆفێرەکەی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو لە سۆشیاڵ میدیا گرتەڤیدیۆی ئەو ماتۆسکیلانە بڵاوبۆوە کە نمایش دەکەن لەسەر شەقامەکان، بۆیە هاتووچۆی هەولێر ئەم بڕیارەی دەرکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە