تەندروستیی عێراق داوای زیادکردنی دەرماڵەی مەترسیی پەرستار و کارمەندان دەکات
- کوردستان
- 9 نیسان

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات، دەرماڵەی مەترسیی پەرستار و کارمەندانی تەندروستیی بەڕێژەی 20% زیاد بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بۆ زیادکردنی مووچە و دەرماڵەکانیان، بەڵام بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو، چاوەڕێ ناکرێت حکومەت بچێتە ژێرباری هیچ داواکارییەک کە بارگرانیی دارایی زیاتر دروست بکات.
نوسراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێک کە 7ی ئەم مانگە بە واژۆی ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق دەرچووە و ئاڕاستەی ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، ئاماژە بەوەكراوە، بەگوێرەی یاسای مووچەی فەرمانبەری دەوڵەت، ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت بەڕێژەیەک دەرماڵە زیاد بکات بەمەرجێک لە 50%ی مووچە زیاتر نەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆیە بە ڕەچاوکردنی ڕۆڵی کارمەندانی تەندروستی کە بنەمای سیستمی تەندروستین و بۆ گەرەنتیکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە باشترین شێوە، داوا دەکەن ڕەزامەندی بدرێت و دەرماڵەی مەترسیی کارمەندانی تەندروستیی بەڕێژەی 20% زیاد بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە