
دیمەنێک لە پردی ئەڵوەن لە شاری خانەقین
ئاڤا نیوز
دوای كردنەوەی مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك - گەرمیان و لقی سێی كەركووك، پارتی بەنیازە لقی خۆی دوای نزیکەی 8 ساڵ لە خانەقینیش بكاتەوە كە لەدوای ڕووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەرەوە داخراوە، كەچی تائێستا حەشدی شەعبی بارەگاكەی داگیركردووە و ئامادە نییە ڕادەستی بكاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا گرتبوو. دوای شەش ساڵ و بەدیاریکراوی لە 26-11-2023، پارتی بارەگای لقی سێی خۆی لە شاری کەرکووک بە هەڵدانی هەزاران ئاڵای کوردستان کردەوە، ڕۆژی 5ـی ئەم مانگەش، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی لە گەڕەكی عەرەفە كردەوە، هەوڵیش دەدات لە ئاییندەیەكی نزیكدا لقی 15ـی خانەقین بكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەكبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی 15ـی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانی مەكتەبی ڕێكخستنی بەغدای پارتی بەتایبەت هەوڵەكانی دكتۆر فوئاد حوسێن وەك بەرپرسی ڕێكخستنی مەكتەبی ڕێكخستنی بەغدا و دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا و سەرەڕای ئەوەش زیاتر لە ساڵێكە ڕێككەوتن هەیە بۆ ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی لەسنووری ناوچە كوردستانییەكان، كەچی تائێستاش هێزێكی چەكدار كە فەوجێكی سوپای عێراقی و چەكدارانی حەشدی شەعبین، ئامادە نین چۆڵی بكەن.
- ڕوونیشی كردەوە "هەركاتێك ئەو هێزانە چۆڵی بكەن ئەوا دەگەڕێینەوە بارەگای خۆمان و بەفەرمی دەیكەینەوە".
زانیاریی تایبەت: دكتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەكۆبوونەوەیەكی فەرمیی حیزبی باسی لەوە كردووە، هەروەك چۆن بارەگەی ڕێكخستن و لقی كەركووكمان كردەوە، لە ئاییندەیەكی نزیكدا بارەگەی لقی 15ـی خانەقینیش بەشكۆوە دەكەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە