هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر یاسای هەڵبژاردن ڕێکدەکەون

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر یاسای هەڵبژاردن ڕێکدەکەون

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت

ئاڤا نیوز

 

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆتاییهات، هاوکات ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو بەهەمان یاسای ئێستا بەبێ هاموارکردنەوە ئەنجام بدرێت.

 

وێنە گەورەکە: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت و چەند مانگ جارێک لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە دۆخی وڵات کۆدەبنەوە، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی 10-4-2025ـی ئیدارەدانی دەوڵەت لە کۆشکی حکومەت کۆتاییهات و سەرجەم لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەپێی یاسای ئێستا و بەبێ هەموارکردنەوە. 

 

ئەەش بزانە: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 11-11-2025 دیاریکرد بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕیی، پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ـی ساڵی 2018، کە عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: