
مزگەوتی گەورەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
ئاگاداری سەرجەم بانگبێژانی سلێمانی دەکرێتەوە، هەر کەسێک دەنگی خۆشە و شارەزایی لە مەقامەکاندا هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی بکات، بۆ پڕۆژەی بانگبێژی شار.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی بانگدان لە مزگەوتەکان بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی پڕۆژەی بانگبێژی شاری ڕاگەیاندووە و لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی دەنگیان خۆشە و شارەزاییان هەیە لە مەقامەکان. ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی یەک بانگ بدرێت لە سەرجەم مزگەوتەکان، لەدوای جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە: کەس لە خۆیەوە ناتوانێت بانگ بدات، یەک کەس بانگ دەدات و لە هەموو مزگەوتەکان پەخش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هاوشێوەی هەولێر و دهۆک، لە سلێمانیش ستۆدیۆیەک دانراوە و لەوێوە بانگ دەدرێت. لە شاری سلێمانی و لەهەر کاتێکدا ڕاستەوخۆ بانگ دەدرێت و تۆمار ناکرێت، مەرجە کەسی بانگبێژ، بانگەکە لەسەر مەقامە کوردی و عێراقیەکان بخوێنێت و نابێت تێکەڵ بکرێت بە مەقامی تورکی و ئێرانی. هاوکات دەنگی خۆش بێت و بانگی ڕەوان بێت.
زانیاریی زیاتر: "لیژنەیەک پێکهێنراوە لە 15-4-2025، هەڵسەنگاندن بۆ دەنگی ئەو بانگبێژانە و چەند کەسێک هەڵدەبژێردرێت، بۆ ئەوەی بانگدان لە شاری سلێمانی یەکبخرێتەوە، تائێستا 150 کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام نزیکەی 35 کەسمان پێویستە بۆ پرۆسەکە". بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو، ئەم پڕۆژەیە لە شاری هەولێر و دهۆک کەوتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی لە شاری سلێمانی دواکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە