
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردووە، بەپێی داتاكانی حكومەتی ئێران، لەنێو سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، باشماخ چالاكترینە و ڕۆژانە نزیكەی پێنج هەزار كەس لەو دەروازە سنوورییە هاتووچۆ دەكەن.
وێنە گەورەکە: دەروازەی سنووری باشماخ دەکەوێتە نێوان قەزای پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی و شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە خاڵێکی سنووری گرنگە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە یەکێک لە چالاکترین دەروازە سنوورییەکان هەژمار دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی ئاماژەی بەوەكردووە، لەمیانی سەردانی بۆ دەروازەی سنووری باشماخ لەسنووری شاری مەریوان، قاسم ڕەزایی، جێگری فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئاماژەی بە گرنگی مەرزەکە کردووە و وەك چالاكترین مەرزی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ناساندوویەتی و ڕایگەیاندووە، هاتووچۆی گەشتیاری و ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخ ڕووی لەزیادبوون كردووە و لەئێستاشدا ڕۆژانە نزیکەی پێنج هەزار کەس لەو مەرزەوە هاتووچۆ دەكەن.
- ئێستا چوار دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەن، جگە لە هەبوونی ژمارەیەك دەروازەی دیكەی نافەرمی، دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، یەكێكە لە چوار مەرزە نێودەوڵەتییەكە كە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبەستێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە