وەزیری تەندروستی ئەمریکا: تا پێنج مانگی دیکە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم ئاشکرا دەکەین
- تەندروستی
- 12 نیسان

منداڵێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لەکاتی ئەنجامدانی یاریدا
ئاڤا نیوز
ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆر، وەزیری تەندروستی ئەمریکا رایگەیاند، تا مانگی نۆ هۆکاری تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی ئۆتیزم ئاشکرا دەکەن.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا هۆکارەکانی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی ئۆتیزم ئاشکرا نەکراوە بەڵام هەندێک کات هۆکارەکان ژینگەیین وە هەندێ کات بۆماوەیی ئێستا ئەمریکا دەڵێت تا مانگی نۆی ئەمساڵ هۆکارەکانی ئاشکرا دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕۆبەرت کێنێدی جونیۆر، وەزیری تەندروستی ئەمریکا رایگەیاند: ''تاوەکو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی ئۆتیزم ئاشکرا دەکەین و سەدان زانا لە سەرانەری جیهانەوە بەشداری دەکەن''.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمەڵەی ئۆتیزمی ئەمریکا ئەم لێدوانەی وەزیری تەندروستی ڕەتدەکەنەوە و بە هەوڵێکی زینابەخش و چەواشەکاری و ناڕاست دادەنێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆتیزم بریتییە لە شێوان و تێكچوونی شێوازی هەڵسوكەوت و بیركردنەوەیی و پەیوەندیكردنی منداڵ لەگەڵ كەسانی دەورووبەر و هەندێكێیان نیشانەكانیان لاوازە، ئەم جۆرەیان دەتوانن بە شێوەیەكی سەربەخۆ ژیان بەسەر ببەن و هەندێكی دیكەشیان نیشانەكان زیاترە، ئەم جۆرەیان پێویستیان بە كەسانی دیكە هەیە بۆ درێژەدان بەژیان.
زانیاریی زیاتر: دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریکا (NIH) دەزگایەکی حکومییە، ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی و نەخۆشی ئۆتیزم لە خەرج دەکات، لە ساڵی 2000ـەوە نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووتەوە لە سەرانسەری جیهاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان