
یەکێک لە بازاڕەکانی بەسڕە لە ڕۆژانی هەینیدا
ئاڤا نیوز
کاسبکارە ئێرانییەکان رۆژانی هەینی لە سنوری بەسڕەوە دێنە عێراق و بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە. داهاتی رۆژانەیان لەنێوان 30$ بۆ 50$ دۆلارە!
چیرۆکی سەرەکی: خراپی دۆخ و سەختی گوزەرانی هاوڵاتییانی ئێران وایکردووە بەشێک لەو کاسبکارە ئێرانییانەی لە وڵاتەکەیان توانای ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان نییە، رۆژانی هەینی لەڕێگەی مەرزی شەلەمچەوە بێنە بەسڕە و لە بازاڕەکانی ئەوێ بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: یەکێک لەو کاسبکارە ئێرانییانە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: کە سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر ئێران وایکردووە بارودۆخەکە زۆر سەخت و دژواربێت. دەشڵێت لەوێ کڕیارمان نییە، بەرهەمەکانمان خراپ دەبن، بۆیە ناچارین فڕێیان بدەین و زیانی زۆرمان پێدەگات. بۆیە ئەمە حەوت ساڵە بەردەوام دێمە عێراق و لە هاویندا بامیە و لە زستاندا خورما دەفرۆشم. قازانجەکەشم 30$ بۆ 50$ دۆلار دەبێت لە رۆژێکدا. ئەم پارەیەش زۆرە بەراورد بەو قازانجەی لە ئێران دەستمان دەکەوێت.
هۆکارە زانراوەکان: هەڵاوسانی بەرز و دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی هۆکاری سەرەکین بۆ تێكچوونی گوزەرانی هاوڵاتیانی ئێران.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرهەمانەی کە کاسبکارە ئێرانییەکان لە وڵاتەکانیانەوە دەیهێنن بۆ عێراق بریتین لە مریشک، هێلکە، زەیتی خۆراک و پێداویستییەکانی ماڵەوە. ئەم بەرهەمانە بەنرخێکی کەم لە بازاڕەکانی بەسڕە ساغ دەکەنەوە. ئەمە یارمەتییان دەدات قازانجێکی زۆریان دەست بکەوێت.
لەلایکی دیکەوە: لەگەڵ ئەوەی بەسڕە شارێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتییەکان و نەوت. هەروەها هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی دانیشتوانی ئەو شارە لەڕووی ئابوورییەوە لە ئاستێکی باشی گوازەران و داهاتی بەرزدابن، بەڵام بەهۆی پیسی ژینگە و بێکاری بەرز و دواکەووتنی ژێرخانی شارەکە بووەتە هۆکار بۆ خراپی دۆخی ئابووری دانیشتوانی شارەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا