
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هەزاران زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتیین، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتیش دەڵێت: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی پەرلەمانی کوردستان لە 2017ـەوە بە یاسای ژمارە 4 یاسای لێبوردنی گشتی دەرکردووە، بەڵام ئەو پڕۆژە یاسایەی ئامادەکراوە کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێی تێدایە و هەزاران کەس لێی سودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لیژنەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی ئامادە کردووە و جیاوازە لەگەڵ ئەوەی عێراق، چاوەڕوانین پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکانی دەستپێبکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
هاوکات ئەو بڕیاری لێخۆشبوونەی لە عێراق دەرچووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئیحسان عەبدولڕەحمان، ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە چاکسازییەکان چۆڵ ببن و ئەوانەشی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چاکساز بوونە چانسێکی دیکەیان پێ بدرێت. لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەم پڕۆژە یاسایەوە پێشبینی دەکرێت، نزیکەی دوو هەزار زیندانی لێی سوودمەند بن.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-01-21، پەرلەمانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتیی دەرکرد و بە هۆیەوە سەدان کەس لێی سوومەند بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە