
حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی
ئاڤا نیوز
دوای چوار ساڵ لە سەرۆکایەتییکردنی گەورەترین ڕێکخراوی سیاسی تورکمان لە عێراق، ئەمڕۆ حەسەن تۆران لە سەرۆکایەتیکردنی بەرەی تورکمانی دەستی لەکار کێشایەوە و محەممەد سەمعان لە شوێنیدا دەستبەکار بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەی تورکمانی نوێنەرایەتی تورکمانە سوننی مەزهەبەکانی عێراق دەکات و زۆرترین دەنگدەر و ئەندامی لە پارێزگای کەرکووک هەیە، لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا لە کەرکووک لە کۆی 16 کورسی دوو کورسی بەدەستهێنا، ئەوانیش دابەشبوون و ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە کە لە ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی پێشووی بەرەکەوە نزیکە.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە نامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیاری داوە لە ئەمڕۆوە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانی بکێشێتەوە، بەڵام لە خەبات بۆ دۆزی نەتەوەکەی و یەکێتیی خاکی عێراق بەردەوام دەبێت.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند، محەممەد سەمعان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و وتەبێژی بەرەکە، دەبێتە سەرۆکی نوێی بەرەی تورکمانی.
لەلایەکی دیکەوە: بەرەی تورکمانی لە عێراق ڕایگەیاند، دوای دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن تۆران لە سەرۆکایەتی بەرەکەیان، محەممەد سەمعان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و وتەبێژی بەرەکە، وەک سەرۆکی نوێی بەرەی تورکمانی هەڵبژێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا