وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای پلەبەرزکردنەوەی پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەر دەکات
- بزنس
- 15 نیسان

بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پاڵپشت بە بڕیاڕێکی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەران، داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات پلەی زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەر بەرز بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2016ەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجەی کوردستان لەلایەن بەغداوە پلەبەزکردنەوەی فەرمانبەران بە هەموو شێوەیەک ڕاگیراوە، بەم هۆیەوەش پلە و مووچەی هەزاران مامۆستا و فەرمانبەر بەرزنەکراوەتەوە کە بڕوانامەی بەرزتریان هێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان لەسەر سکاڵای زانکۆی گەرمیان، ڕۆژی 22-10-2024، بڕیاری دا هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک لەکاتى بەجێهێنانی ئەرکەکەی، بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان لە پسپۆرییەکەى خۆیدا بڕوانامەی بەرزتری بەدەست هێنابێت، دەبێت بەپێى بڕوانامەکەى پلە و مووچەی بۆ بەرزبکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆ نموونە فەرمانبەرێک کە بە بڕوانامەی بەکالۆریۆس دامەزراوە، لەم نۆ ساڵەی ڕابردوودا ماستەر و دکتۆراشی خوێندووە، بەڵام هێشتا هەر مووچەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت، بەپێی بڕیارەکە دەبێت مووچەکەی بڕوانامە نوێیەکەی بۆ ببەسترێت.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: بڕیارەکە تەنیا ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەگرێتەوە بڕوانامەی بەرزتریان بەدەستهێناوە کە ژمارەیان زیاتر لە پێنج هەزار کەسە، نەوەک فەرمانبەران بەهۆی خزمەتەوە پلەیان بەرز بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەم نووسراوە بۆ ئەوەیە بزانین وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی ئەو فەرمانبەرانە وەڵامیان چی دەبێت. جگە لە زانکۆی گەرمیان لە هەموو زانکۆکان فەرمانبەری هاوشێوە هەیە و پێویستە پلە بەرزکردنەوەیان بۆ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ ناردنی داواکاری پلەبەرزکردنەوە بۆ وەزارەتی دارایی کە وەک هەنگاوی یەکەم تەنیا هی فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیانی ناردووە، دەقی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی شوراشی هاوپێچ کردووە.
ئەمەش بزانە: لە لیستی مووچەی ئەمساڵیش سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار کراونەتەوە زیادکردنی مووچە و دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوە بە هەموو شێوەیەک ڕابگرن، بۆیە نازانرێت پلە و مووچەی ئەو فەرمانبەرە چۆن چاک دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە