بڕیارێک لە سوودانییەوە بۆ وەزیرەکان

شەیری بکە لە:
بڕیارێک لە سوودانییەوە بۆ وەزیرەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

هیوا

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە هەموو وەزیرەکان دەکات لە مانگێکدا لانیکەم دوو سەردان بۆ پارێزگاکان ئەنجام بدەن و دەبێت سەردانەکانیشیان لەسەر خزمەتگوزارییەکان و ژیانی هاووڵاتیان بێت و دەرئەنجامی ئەرێنیی و ڕوونیشی هەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەشێوەی خولی ڕۆژانی سێشەممە کۆدەبێتەوە و تیایدا بڕیار، پڕۆژەیاسا و ڕێنمایی تایبەت بە کاروباری وەزارەتەکان و دۆخی وڵات دەردەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی ئەنجامیدا، بڕیاریدا بەڕێژەی 60% و بۆ ماوەی چوار ساڵ باج بخرێتەسەر دەبەی پلاستیکی و هەموو جۆرەکانی دیکەی پلاستیک کە تەنیا بۆ یەکجار بەکاردێن، بڕیارەکەش دوای 120 ڕۆژی دیکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

بەشێکی دیکە لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران:

- هەموو قوتابیانی پۆلی نۆ و شەشی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیان مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی وەزاری پێدەدرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2024- 2025 (بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی لە چەند وانە کەوتوون).

- پڕۆژەیاسای هاوبەش لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت دەنگی لەسەر درا و ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

هاوردەکردنی شیش بە قەبارەی (10– 32) ملم 10%ی دیکەی باجی خرایەسەر و بەوەش کۆی باجی سەر ئەم کاڵایە بووە 30%.

- بۆ پارێزگاکانی باکووری عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا وەزارەتی کارەبا گرێبەست بۆ دابینکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتوانای 500 مێگاوات واژۆ بکات.

- بەبۆنەی جەژنی قیامەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگەی تەنیا بۆ کریستیانەکان کردە پشووی فەرمی، سبەینێش بەبۆنەی چوارشەممە سوور بۆ پێکهاتەی ئێزدییەکان لە عێراق پشوو دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ