
عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پانێڵێکدا لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، چەک تەنیا دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت و ئەم بابەتە جێگەی گفتوگۆ نییە. جەختیش دەکاتەوە کە ڕەوتەکەیان پشتیووانیی لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمرکی بە بەشداریی زیاتر لە 700 بەرپرسی ناوخۆیی و جیهانی دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین پانێڵ لەخۆدەگرێت. بەشێك لە سەرکردەکانیش وتاریان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاند، یاسای هەڵبژاردن چەندین مانگی خایاند تا جێگیركرا و ئێستاش کە باس لە هەمواركردنی یاساكە دەكرێت کە تەنیا لە هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا جێبەجێكراوە و سەرکەوتوو بووە. بۆیە ئەم داوایە شتێكی سەیرە، "ئێمەش پشتیووانی لەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن دەكەین، بەوپێیەی یاسایەكی دادپەروەرانەیە و لەگەڵ هەمواركردنەوەی نین".
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکە لە وتەکانی عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی:
-دەبێت لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، لایەنەکان کار بۆ شکاندنی یەکتر نەکەن.
- سیستمی سەرۆکایەتی جێگەی دوو دڵییە و سیستمی پەرلەمانی هاوبەشییە و گونجاوترە، بەڵام دەبێت لایەنەکان لەسەر بنەمای سەرووی مەزهەب و نەتەوە هاوپەیمانی پێکبهێنن.
- چەک تەنیا دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت و ئەم بابەتە جێگەی گفتوگۆ نییە، ئێمە لەگەڵ تێکەڵکردنەوەی گرووپەکانین لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان.
- هاوسەنگی لە پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکان بۆ عێراق گرنگە و پشتیووانیی دەکەین، دەبێت هەوڵیش بدەین لە بوارەکان بە گشتی و بە تایبەتیش وزە، بگەین بە ئاستی خۆبژێویی.
- بەشێوەیەكی ئارام خەریكین بۆ ڕێكخستنی گرووپە چەكدارەكان لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەت.
- هەندێك پێیوایە دەبێت بەشێوەیەكی تووند مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت ئەمە كارێكی خراپە و ئەنجامی خوازراوی نابێت.
- یاسای هەڵبژاردن چەندین مانگی خایاند تا جێگیركرا.
- كاتێك باس لە هەمواركردنی یاساكە دەكرێت كە تائێستا تەنها لە هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا جێبەجێكراوە، ئەم داوایە شتێكی سەیرە.
- ئێمە پشتیووانی لەم یاسایەی ئێستای هەڵبژاردن دەكەین بەوپێیەی یاسایەكی دادپەروەرانەیە و لەگەڵ هەمواركردنەوەی نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا