
سەلاحەدین دەمیرتاش و سرەی سورەیا ئۆندەر
ئاڤا نیوز
سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپە بە نامەیەکی دەستنووس خۆشەویستی و نیگەرانی خۆی بۆ تێکچوونی دۆخی تەندروستی سرەی سورەیا ئۆندەر نیشاندا و دەڵێت: ئۆندەر پێی گوتین تا پرۆسەی ئاشتی بەدی نەیەت، مردن نییە، بە دڵ و بە دوعاکانم لەگەڵ تۆم، خۆشم دەوێیت برا گیانەکەم.
چیرۆکی سەرەکی: سرەی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمرالی، شەوی ڕابردوو دۆخی تەندروستی تێکچوو، گەورەترین دەماری خوێنبەری دڵی پچڕاوە و ماوەی 12 کاتژمێرە لە ژووری نەشتەرگەریدایە، هێشتا تەندروستی لە ژێر مەترسیدایە و شەڕی مانەوەی ژیان دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەمیرتاش نامەیەکی بەدەستنووسی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: ئۆندەر دوایینجار کە سەردانیکردم لە زیندان، دۆخی تەندروستی تێکچوو و ئازاری دڵی هەبوو، بەڵام ڕێگەی نەدا بیبەینە نەخۆشخانە، لەوێ من و پەروین و ئەحمەد تورک چاومان پر ئاو بوو، ئۆندەر ئاوڕی دایەوە و گوتی : تا پڕۆسەی ئاشتی بەدی نەیەت، مردن نییە، ها!، لەوێدا بەڵێنمان بەیەکدی دا، سەرەتا پڕۆسەی ئاشتی چارەسەرکەین، دواتر مردنیش فەرمانی خودایە".
دەمیرتاش دەڵێت: پێویستە خەڵکی تورک و کورد بزانن، ئەم پیاوە بە جەرگە، هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری داوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و ئازادی کورد. بۆیە ڕێزی ئەو زۆر بەنرخە. من دڵنیام چاک دەبێتەوە، پرۆسەی ئاشتی سەردەگرێت و بە فرمێسکی شادییەوە شانازی بە هەوڵەکانییەوە دەکات. "نزاکانمان و دڵمان لەگەڵ تۆیە، خۆشم دەوێیت برا گیانەکەم".
دەقی نامە دەستنووسەکەی دەمیرتاش بە زمانی تورکی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە