ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بۆ یەكەمجار ڤیدیۆیەكی مێژوویی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە كە لە ساڵی 1994 تۆمار كراوە و ئەوكات لە ساڵیادی كیمیاییبارانكردنی دۆڵی بالیسان گوتارێكی بۆ خەڵكی دەڤەرەكە پێشكەش كردووە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ 16-4-2025، ساڵیادی كیمیاییبارانكردنی دەڤەری بالیسان و شێخوەسانانە لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە كە بەو هۆیەوە 263 شەهید و 800 كەسی دیكەش بریندار بوون، ئاڤا میدیا بۆ یەكەم جار، ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە، ڤیدیۆیەكە لەلایەن بنەماڵەی ئەنوەر بەگی بێتواتەوە چەندین ساڵە پارێزراوە و تایبەت بۆ ئاڤا میدیا نێردراوە.
قووڵتر: ڤیدیۆیەكە هی ساڵی 1994ەو ئەوكات سەرۆك بارزان لە ساڵیادی كیمیاییبارانكردنی دەڤەری بالیسان و شێخوەسانان، چووەتە گوندی شێخ وەسانان و گوتارێكی مێژوویی پێشكەش كردووە.
بهڵگه: سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێ: بۆ من شانازییەكی گەورەیە كە ئەمڕۆ لەم شوێنە پیرۆزە، لە مەڵبەندی شۆڕش و خەبات و فیداكاری، لەگەڵتان كۆببمەوە بۆ یادكردنەوەی ئەو شەهیدە قارەمانانەی حەوت ساڵ پێش ئێستا گیانی خۆیان بەخت كرد بۆ كورد و كوردستان و بووە هۆی ئەم ئازادییەی كە ئەمڕۆ شانازیی پێوە دەكەین.
- میللەتی كورد، میللەتێكی زیندووە و نەمرە، نە كیمیاباران و نە تەعریب و نە هیچ ڕەفتارێكی دیكەی فاشیستی ناتوانێت ئەم میللەتە بتاوێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە