
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
واشنتن پۆستی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی فەرمی لە ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندووە، ترەمپ بە نیازە 40 ملیار دۆلار لە بودجەی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەی کەم بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، لە چوارچێوەی پلانی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکانی حکومەت دۆناڵد ترەمپ چەند بڕیارێکی دەرکردووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و گەڕانەوەی پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بودجەی گشتی وەزارەتی تەندروستی نزیکەی 1.8 تریلیۆن دۆلارە، پێشنیاز کراوە بڕی 40 ملیار دۆلار لەبودجەی ئەو وەزارەتە کەمبکرێتەوە.
باکگراوند: لە مانگی ئادار، ئیدارەی ترەمپ دەستی بە داڕشتنەوەی بەشەکانی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان کرد، یەک لەسەر سێی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوورخستەوەکە کارمەندانی چەند بەش و دەزگایەکی ژێر چاودێری وەزارەتی گرتەوە، لەوانە ئەو بەشانەی بەرپرسیارن لە وەڵامدانەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە بوون بە پەتا و مۆڵەتدان بە دەرمانی نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز