
دیمەنی چەند زیندانییەک لە یەکێک لە زیندانەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی عێراق، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگە چاكسازییەكان، كارئاسانی بۆ جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەكات بەمەبەستی سوودمەندبوونی هەموو ئەو گیراوانەی كە یاساكە دەیانگرێتەوە، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش ڕەخنە لە حكومەتی عێراق دەگرن لەسەر ڕەوشی زیندانییان.
چیرۆكی سەرەكی: د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد بۆ پەرەپێدانی دامەزراوە چاكسازییەكان و ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی و بەدواداچوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی نێو گرتووخانەكان، كە بەڕێوەبەریی گشتیی چاكسازییەكانی عێراقیش ئامادەی بوو.
هۆكارە زانراوەكان: ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی داكۆكیكار لە مافی زیندانیان، بەردەوام ڕەخنە لە حكومەتی عێراق دەگرن كە لەنێو گرتووخانەكاندا بەهیچ شێوەیەك بایەخ بە مافەكانی مرۆڤ بەگشتی و مافی گیراوان بەتایبەت نادرێت، دۆخی نێو گرتووخانەكان گونجاو نییە و زیاد لە ڕێژەی دیاریكراو گیراوان لە هۆڵەكانی زیندان هەن و بایەخ بە لایەنی تەندروستیش نادرێت.
لێدوانی فەرمی: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، لەو كۆبوونەوەیە بەدواداچوون بۆ ئالنگاریی و ئاستەنگەكانی بەردەم بەشەکانی گرتووخانەكان کرا، هاوكات ڕێگاکانی چارەسەریی کاریگەر بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییەکانی ناو زیندانەکان تاوتوێ كرا، لەڕێگەی پەرەپێدانی ژێرخانی دامەزراوە چاكسازییەكان بەهەماهەنگی لایەنی پەیوەندیدار.
بابەتە ستراتیژییەكە: جەخت لە گرنگی بەدواداچوونی ڕێکارەکانی ئازادکردنی سوودمەندانی یاسای لێبوردنی گشتی كرایەوە، بە پابەندبوون بە مەرجە یاساییەكان و جێبەجێكردنی ڕێوشوێنە دادگاییەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا