
دیمەنی ناحیەی قەسرێ، قەزای چۆمان
ئاڤا نیوز
کەمی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی قەسرێ گرفتێکی سەرەکی دانیشتووانەکەیەتی، بۆ چارەسەری کێشەکەش پڕۆژەیەکی گەورەی دابینکردنی ئاو جێبەجی دەکرێت.
وێنە گەورەكە: پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه لە ناحیەی قەسرێ جێبەجێ دەکرێت، كه بریتییه له لێدانی دوو بیری ئاو و دروستكردنی خه‌زانێک له‌ته‌نیشت ڕووبار بۆ گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه به شاره‌دێى قه‌سرێ، گوژمه‌ی پرۆژه‌كەش له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین ده‌كرێت.
لێدوانی فەرمی: ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بە ئاڤای ڕاگه‌یاند، "گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 687 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌سرێ تەرخانكراوە، كه پێكهاتووه له لێدانی دوو بیری ئاو له ته‌نیشت ڕووبار به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ناحیەكە".
- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ئاماژەی بەوەشكرد، "ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه 180 ڕۆژی بۆ دیاری كراوه و پێكهاته‌كانیشی بریتییه له لێدانی بیر و دروستکردنی سێ خەزانی گه‌وره‌ی ئاو و دانانی بۆریی (دکتایل) بە درێژایيی زیاتر له پێنج كیلۆمه‌تر، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ش".
بۆچی گرنگە: تەواوبوونی پڕۆژەكە ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی له شارەدێی قەسرێ و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئاو و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو لەو دەڤەرە باشتر ده‌كات.
باکگراوند: ناحیەی قەسرێ دەکەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەر بە قەزای چۆمانە، ژمارەی دانیشتووانی ناحیەکە بە گوندەکانییەوە نزیکەی 9 هەزار کەسە و زیاتر لە 5 هەزار و 700 کەسیان لەنێو سەنتەری ناحیەکەدا نیشتەجێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە