فایلی خەڵک؛ جووتیارانی سەروچاوە دژی دروستکردنی کارگەیەکی ڕیسایکلین گردبوونەوە
- کوردستان
- 21 نیسان
ئاڤا نیوز
بەشێک لە خاوەن زەوییەکان و جووتیارانی ناحیەی سەروچاوە گردبوونەوە، ناڕازین لەسەر درووستکردنی کارگەیەکی ڕیسایکلینی کارتۆن لەسەر زەوییەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە جووتیارانی ناحیەی سەروچاوە نیگەرانن لە کۆمپانیایەکی دروست کردنی کارگەی ڕیسایکلین لەسەر زەوییەکانیان، کۆمپانیاکەش دەڵێت، زەوییەکان موڵکی شارەوانییە.
زانیاریی زیاتر: خاوەن زەوی و جووتیارەکان لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکەن، بەڵام دادگا لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکە بڕیاری داوە.
لێدوانی فەرمی: مەرد عەلی خاڵە، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بەئاڤای لە نێو ناڕەزایەتی جووتیارەکان گوت "کێشەکانیان دەگەیێنین بەلایەنی پەیوەندیدار، بەڵێ ئەمە پرۆژەیەکی باشە و حەزەکەن وەبەرهێنان لە ڕاپەڕین پێشبکەوێت، بەڵام نابێت لەسەر حیسابی خەڵکی فەقیرو هەژار بێت، داوا لە دەستەی وەبەرهێنان دەکات لیژنەیەکی باڵا پێکبهێندرێت بۆ چارەسەری ئەم کێشەو نەفەوتانی مافی ئەو جووتیارانە".
لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسانی کۆمپانیاکە بە ئاڤایان گوتووە، بە مۆڵەتی فەرمی کارەکانیان دەستپێکردووە، ئینجا لە ساڵەکانی دوو هەزارەوە تاپۆیە لەسەر شارەوانی سەروچاوە، لە پۆلیسی شکارتە جووتیارەکان سکاڵایان کرد، بەڵام کە ڕاستیەکان دەرکەوتن دۆسیەکە داخرا، ئینجا بڕیاری دادگا تەمیزکرایەوە، لەوێش بڕیارەکە هەر لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکەمان بووە.
کۆمپانیاکە داوا دەکات ئەگەر یاسا یەکلایی کردەوە، ئێمە ئامادەین قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکەینەوە، بەڵام جووتیارەکان گرێبەستی کشتوکاڵییان نییە، بەهەرزان ئەم زەوییانەیان کڕیوە.
لەبارەی شێلانی گەنمی چووتیارەکان، وتوویانە، چەندین جار بەو جووتیارانەمان وتووە ئەو زەوییانە مەکێڵن، کەچی هەر کێڵاویانە لەسەر ئەوەش سکاڵامان لەسەر تۆمار کردوون و بەکەفالەت ئازاد کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە