ناوی نۆ هەزار پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی دەنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران

شەیری بکە لە:
ناوی نۆ هەزار پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی دەنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران

دابەشکردنی زەوی بەسەر پێشمەرگەدا

ئاڤا نیوز

 

وردبینی بۆ فۆڕمی نۆ هەزار پێشمەرگە بۆ سوودمەند بوون لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی تەواوبووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردن، چەند ڕۆژێکی دیکەش ناوی پێشمەرگەکانی یەکەی 80 دەنێردرێت.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 50 هەزار پێشمەرگە لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، قۆناغ بە قۆناغ وردبینی بۆ ناوەکانیان دەکرێت و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 هەزاریان ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی.

 

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیكردنی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "وردبینی لە ناوی 9 هەزار پێشمەرگەی دیکە تەواو بووە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت."

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیكردنی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، "ئێستا وردبینی لە ژمارەیەک ناوی دیکە دەکرێت، کە پێشمەرگەکانی یەکەی 80 ـش لەخۆدەگرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو ناو و فۆڕمی ئەوانیش دەنێردرێن بۆ ئەنجوومەنی وەزیران".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ