
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهۆی لێدوانێکی ترەمپ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بازاڕە جیهانییەکان بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی و نرخی زێڕیش بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 145ھەزار و 900 دینار. هاوکات نرخی مسقاڵێک زێری عەیاری 21 گەیشتووەتە 720 ھەزار دینار.
ھۆکارەزانراوەکان: ئەمرۆ بەهۆی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەهای دۆلار دابەزی کە وتی: یەدەگی زێری ئەمریکا زیاترە لە هەشت ھەزار تۆن! دەڵێت ئەوەی زێری ھەبێت ھێز لەلای ئەوە! ئێستا ئەمریکا چوار ھێندەی چین یەدەگی زێری ھەیە.
- هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە ترەمپ فشار لە بانکی فیدراڵی دەکات بۆئەوەی ڕێژەی سوو دابەزێنێت، ئامانجی ئەوەیە کۆمپانیاکان قەرز بکەن و گەشانەوەی ئابووری ڕووبدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ ئامانجیەتی بە مەبەست بەھای دۆلار دابەزێنێت بۆ ئەوەی شەڕی بازرگانی پێکات بەرامبەر بە چین.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ نایەوێت دۆلار بەھێزبێت، لەبەر ئەوەی ئەگەر دۆلار بەھێزبێت خەڵک بە ئاسانی دەستی ناکەوێت، بەڵام کە لاواز بوو ھەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت بیکڕێت.
ئەمەش بزانە: ھەر ئەمە ھۆکاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێر و لاوازبوونی بەھای دۆلارە بەرامبەر بە دراوەکانی وەک یۆرۆ و یەنی ژاپۆنی و تەنانەت دیناری عێراقیش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز