بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: 62 کەس بەهۆی شەڕەکەی یاریگای نەورۆزەوە برینداربوون
- تەندروستی
- 23 نیسان

دیمەنی گرژییەکانی یاریگای نەورۆز لە یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لەبارەی شەڕەکەی شەوی ڕابردووی یاریگای نەورۆزەوە، لە ڕێگەی ئاڤاوە زانیاری ورد دەخاتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە یاریی گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەکە دروست بوو، بەو هۆیەوەشەوە یارییەکە ڕاگیرا و ژمارەیەک هاندەری هەردوو یانەکە برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 62 کەس برینداربوون، کە 45 برینداریان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، هەروەها 12 برینداری دیکە لە یاریگاکە چارەسەریان بۆ کراوە، 27 برینداریش بە ئامبوڵانس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، بریندارەکانی دیکەش خۆیان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، یەک بریندار نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە، ئەمڕۆ یان سبەی ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە، بەڵام بریندارەکانی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە نەماون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە دروستکرا، ئەمڕۆ سەردانی ئەو شوێنە دەکەن کە ڕووداوەکە تێیدا ڕوویدا، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە بکەن و ڕاستییەکان بخەنە ڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سعودیە هۆشداری بە گەشتیار و عومرەکاران دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری لە سلێمانی قەدەغە دەکرێت
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ زیادەڕۆیی نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک کەسێکی دیکە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی جوانکارییەوە گیان لەدەست دەدات