چەند دیمەنێک لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی هەولێر - كۆیە بەردەوامە و ئێستا گەیشتووەتە دێگەڵە. بەفەرمی داوا لە كۆمپانیای جێبەجێكار کراوە تیمی كاركردن و ئامێرەكانی زیاد بكات و خێراتر كار لە پڕۆژەكە بكرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی دووسایدی هەولێر کۆیە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو، دوای چەندین ساڵ لە وەستانی، جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دانرایەوە و بڕی 435 ملیار دیناری بۆ تەرخان کرا، بە تەواوبوونی ماوەی نێوان ئەو دوو شارە لە کاتژمێرێکەوە بۆ كەمتر لە نیو کاتژمێر كەم دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازيار خەتاب قادر، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەخێرایی كار لە پڕۆژەكە دەکرێت، بەڵام خواستی حكومەت لە خێرایی زیاترە و بەفەرمی داوامان لە كۆمپانیای جێبەجێكار كردووە تیمەكانی كاركردن و ئامێرەكانیش زیاتر بكات، بەو ئامانجەی خێراتر لەوەی كە هەیە كار لە پڕۆژەكە بكرێت.
زانیاریی زیاتر: كاركردن لە ڕێگاکە گەیشتووەتە دێگەڵە و بە درێژایی 20 كیلۆمەتر لە جێبەجێکردندایە، هەرچەندە كاری زۆری دەوێت، بەڵام بڕین و پڕكردنەوەی بەرزی و نزمییەكانی ناوچەكە زۆر بە خێرایی كاری لەسەر دەكرێت.
هەنگاوی داهاتوو: ئێستا پرۆژەکە گەیشتووەتە قۆناغی دووەم، پردەكانی قۆناغی یەكەمیش دیزاینیان تەواو بووە و ئەویش دەچێتە باری جێبەجێكردن. هاوكات كارگەیەكی قیڕیش دەبرێتە شوێنی پڕۆژەكە بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست و زوودا دەست بە قیرتاویش بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە