
ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دیپۆرتکردنەوەی 38 کەس لە ڕەگەزنامەی جۆراوجۆر بە هۆی سەرپێچیکردنی ڕێسا و مەرجەکانی نیشتەجێبوون ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، لەو ژمارەیەش بەشێکی زۆریان مۆڵەتی ساڵانەیان نوێ نەکردووەتەوە و ئێستاش لە وڵاتەکەدا کار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕائید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگە، لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لە بەرێوەبەرایەتیی کاروباری نشینگە، 38 کەسیان لە ڕەگەزنامەی جۆراوجۆر بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێسا و مەرجەکانی نیشتەجێبوون دیپۆرتکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەڕاستی شوباتی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی نشینگە لە وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکردنی نزیکەی سێ هەزار کرێکاری سەرپێچیکاری بیانی و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند کە بەشی زۆریان هەڵگری وڵاتینامەی سووری، بەنگلادیشی و پاکستانی بوون.
- ساڵی ڕابردووش تەنیا لە بەغدا 20 هەزار و 598 سەرپێچیکار دیپۆرت کراونەتەوە، هاوکات ژمارەکە بۆ هەموو عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 36 هەزار کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا