لە "نائومێدییەوە بۆ هیوا" کچێکی نەجەفی دوای هەوڵی خۆکوشتن هاوبەشی ژیانی دەدۆزێتەوە
- عێراق
- 24 نیسان

ساتی ئەلقەگۆڕینەوەی کچەکە و هاوسەرەکەی لەنێو بنکەی پۆلیسی خێزانی
ئاڤا نیوز
لە نەجەف بەهۆی توندوتیژی خێزانی، کچێک نائومێد دەبێت و هەوڵدەدات کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، بەڵام دواتر بە هەوڵی پۆلیسی خێزانی ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنێت و لە نائومێدییەوە بەوەر خۆشبەختی هەنگاو دەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: کچێکی نەجەفی دوای ئەوەی بەهۆی توندوتیژی خێزانەکەی نائومێد ببوو و هەوڵی خۆکوشتنیدا، پۆلیسی خێزانیی هاوکاریی دەروونی پێشکەش دەکەن، دواتریش هاوسەری بۆ دەدۆزنەوە و ئەم نائومیدییەی بۆ ژیانێکی نوێ دەگۆڕێت.
لێدوانی فەرمی: پۆلیسی خێزانیی لە پارێزگای نەجەف دەڵێت، ئەم کچە بەهۆی ئەوەی خێزانەکەی بە بەردەوامی توندوتیژییان بەرامبەری ئەنجامدەدا لە ژیانی خۆی بێزارببوو و هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، بەڵام ئەوان پشتیوانیی دەروونی و کۆمەڵایەتییان پێشکەشکرد تا واز لە بیرۆکەی خۆکوشتن بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی خێزانیی تەنیا بەوە نەوەستاون بەڵکو هەوڵیانداوە لەڕووی کۆمەڵایەتییشەوە هاوکاری کچەکە بکەن، بۆیە پێشنیازییان کردووە کچەکە لەگەڵ یەکێک لەو پیاوانە هاوسەرگیریی بکات کە بەبەردەوامی سەردانی نەجەفی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی هەردوولا ڕەزامەندی لەسەر هاوسەرگیرییەکە دەردەبڕن، هەر لەناو بنکەی پۆلیس ئەڵقەی هاوسەرگیریی دەگۆڕنەوە و پرۆسەکە لە دۆخێکی پڕ لە دڵخۆشیی و پێزانیندا بەڕێوەچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا