کاروان ستوونی: حاجیان ڤاکسین دەکەین و خولێکیش بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە
- کوردستان
- 27 نیسان

کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێنج هەزار و 190 کەس بۆ حەجی ئەمساڵ ناوی گەڕاوەتەوە، بۆ ڕێگریکردنیش لە نەخۆشییە گوازراوەکان، حاجیان ڤاکسین دەکرێن و خولێکی تایبەتیش بۆ کۆمپانیاکان دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە دەستیکردووە بە ڤاکسینکردنی ئەو کەسانەی فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن، ڕێنمایی تایبەتیش بە حاجیان و کۆمپایاکانیش دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: حاجیان پێویستیان بە ڤاکسینکردن هەبووە و ئێمەش لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە پشکنینی شیاندنمان بۆ حاجیان دەستپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کاروان ستوونی گوتی، ڕۆژانە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکانیش، ڤاکسینی ئەو کەسانە دەکرێت کە دەڕۆنە فەریزەی حەج. ڤاکسینەکان ڕێگر دەبن لە گواستنەوەی نەخۆشی و هەوکردنی مێشک و ئەنفلۆزا وەرزییەکان. ستوونی دەشڵێت، ڤاکسینەکان بۆ هەموو تەمەنەکانە و هەنگاوێکی خۆپارێزییە.
لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بە سعودیەوە، بەگوتەی کاروانی ستوونی، ڕێکاری تووندی تەندروستیی گرتووەتەبەر. هەرێمی کوردستانیش لایخۆیەوە هەموو ڕێنماییەکی پێویستیان بە حاجیان داوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: پێنج هەزار و 190 کەس ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە؛ هاوکات ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵیەوەیە لە %7 یان دەتوانن بچنە حەج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خولێکی تایبەت بۆ ئەو کۆمپانیایانە کراوەتەوە کە هاووڵاتیان دەبەنە حەج و عومرە، لە خولەکەدا ڕێنماییە کارگێڕی و تەندروستییەکانیان پێدەدرێت، کارمەندەکانیان فێر دەکرێن فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ هەر ڕووداویکی نەخوازراو بکەن، لە کاتێکدا کە تیمی تەندروستی لە شوێنەکە ئامادە نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە