
دیمەنی قەڵای هەولێر و بورجی خەلیفە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی مانگێکە لە دوو ناوچەی باکووری شاری هەولێر نرخی زەوی بۆ دوو هێندەی نرخی پێش خۆی بەرز بووەتەوە، بەشێک لەوانەی لە نووسینگەی خانووبەرەی ئەو ناوچەیە کاردەکەن دەڵێن، بۆ یەکەمجارە نرخی زەوی لەو ناوچەیە دەگاتە ئەو ئاستە، سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی ساڵێکە وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی لە کەرتی یەک هەزاری و سێ هەزاری گردجۆتیار لە خاوەنەکانیان وەرگرتووەتەوە و قەرەبووی کردوونەتەوە. بەڵام لە مانگی ڕەمەزانەوە لەناو نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە لەو شوێنە تاوەرێکی هاوشێوەی "بورجی خەلیفە"ی ئیمارات دروست دەکرێت. ئەم دەنگۆیە وایکردووە نرخی زەوی لە ناوچەی گردجۆتیار و گەزنەی نوێ کە دوو ناوچەن لە باکووری شاری هەولێر و سەربە قەزای بەحرکەن نرخی زەوی بەڕێژەی زیاتر لە %100 زیاد بکەن.
لێدوانی فەرمی: تەڵاڵ عەبدولقادر، خاوەنی نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی بە ئاڤا میدیای وت، خەڵکێکی زۆر لەو ناوچەیە زەوییان کڕیووە. دوو مانگ لەمەوبەر لە کەرتی 11 هەزاری گردجۆتیار پارچەیەک زەوی 250 مەتری بە دوو دەفتەر و 40 وەرەقە بوو، بەڵام لەم ماوەیە ئەو زەوییە بە چوار دەفتەر و 70 وەرەقە فرۆشراوە. هەر لەو شوێنە پارچەیەک زەوی لەسەر شەقامی 40 مەتری بە چوار دەفتەر دۆلار بوو، بەڵام لەم ماوەیە ئەو زەوییە بە 10 دەفتەر فرۆشراوە.
زانیاریی زیاتر: سەردار ئازاد، خاوەنی کۆمپانیای خانووبەرە بە ئاڤا میدیای وت: بە شێوەیەکی نائاسایی نرخی ئەو زەوییانە بەرز بووەتەوە و ئەم دۆخە کاتییە. بە بۆچوونی من بەشێکی پەیوەندی هەبوو بەو بڕیارەی بانکی ناوەندی کە دەبێت مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لەڕێگای بانکەوە بێت، بۆیە بەشێک لە خەڵکی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق هاتن لە هەولێر زەوییان کڕی و گرێبەستەکانیان لەگەڵ خۆیان بردەوە. بەشێکی دیکەی پەیوەندی هەبوو بە دەنگۆی دروستکردنی تاوەرێکی هاوشێوەی "بورجی خەلیفە" لەو ناوچەیە.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ سۆراغی ئەو دەنگۆیەی نرخی زەوی لەو ناوچەیە بەرز کردەوەتەوە ئاڤا پەیوەندیکرد بە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئەو دەڵێت: لەم دوو ناوچەیە پڕۆژەیەک دروست دەکرێت بۆ پەرەپێدانی شاری هەولێرە و لە کاتی خۆیدا وردەکارییەکەی ڕادەگەیێنین، بەڵام بۆ دروستکردنی تاوەری هاوشێوەی بورجی خەلیفە هیچ پڕۆژەیەکی لەم جۆرە لای ئێمە نییە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە