ئاڤا نیوز
قوتابییەکی کورد لە یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان، داهێنانی لە بواری سەربازی کردووە، سیستەمێکی بەرگری بە بیرۆکەیەکی تایبەت و جیاواز دروست کردووە وەزارەتی پێشمەرگە دەتوانێت وەکو چەکێکی پێشکەوتوو سوودی لێ وەربگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: قوتابییەکی زانکۆی جیهان بە ناوی سەلیم حاجی عەلی کە لە بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) دەخوێنێت، سیستەمێکی بەرگریی سەربازی دروست کردووە، لەڕێگەی بەستنی کامێرا لەسەر چەکێک و بەستنەوەی چەکەکە و کامێراکە بە سیستەمەکەوە، دەتوانێت 213 ئامێر دەستنیشان بکات و بیانتەقێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: سیستەمەکە بە شەو و ڕۆژ کار دەکات بەپێی ئەو کامێرایەی بۆی دەبەسترێت. ئەگەر کامێرای کواڵیتی بەرزی بۆ ببەسترێت دەتوانێت پێنج کیلۆمەتر پێش خۆی ببینێت.
وەکو نموونە مرۆڤ و سێ تەن؛ درۆن و تانک و ئۆتۆمبێڵ لە سیستەمەکەدا تۆمارکراون، ئەگەر بە بەردەمیدا تێپەڕبن، دەستنیشانیان دەکات و دەتوانێت ڕاستەوخۆ بیانکاتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: سەلیم حاجی عەلی بە ئاڤا میدیای گوت، پڕۆژەکە گرنگە و دەوانرێت بۆ پاراستنی خاکی کوردستان بەکاربهێنرێت.
وەک قوتابییەکە باسی دەکات، سیستەمە بە دوو شێواز کار دەکات، دەکرێت پێکانی ئامانجەکەی لەدەستی مرۆڤ بێت، دەتوانرێت بکرێتە خۆکردیش (تۆماتیکی) هەر کاتێک یەکێک لەو تەنانەی لەناویدا تۆمارکراون، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ بکات، تەنەکەش هەرچەند خێرا بێت توانای دەستنیشانکردن و پێکانی هەیە.
ئەمەش بزانە: سیستەمەکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان هەیە، بەڵام تێچوویەکی زۆری پێویستە، بەڵام سەلیم حاجی عەلی دەڵێت؛ ئەگەر حکومەت یان کۆمپانیایەک پاڵپشتی بکات و کەرەستەی بۆ دابین بکات، دەتوانێت بە تێچوویەکی کەم لە کوردستان دروستی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە