
وێنەی کێلگەی کاهوو
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرهەمی قاچاغەوە کە لە دەروازە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی داخلی هەرێمی کوردستان دەکرێت، جووتیارێک لە سەیدسادق لە بری فرۆشتنی بەرهەمی ئەمساڵی، مەڕ و ماڵاتی بەرداوەتە کێلگەکەی کە بە کاهوو داچێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گوندی مایاوای سەر بە ناحیەی بەرزنجە لە قەزای سەید سادق، جووتیارێک دوای بێهیوابوونی لە قازانجی فرۆشتنی بەرهەمەکانی، مەڕ و ماڵاتی بەرداوەتە نێو دوو دۆنم زەوی داچێنراو بە کاهوو.
لێدوانی فەرمی: حاجی دیار، بە ئاڤای گوت، "ئەو ڕۆژە 800 کیلۆم بردووەتە عەلوەی سلێمانی، بەحاڵ توانیم بە 55 هەزار دینار بیفرۆشم، خۆ ئەوە بەشی بەنزین و کرێی کرێکارەکانیش ناکات."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەڕێوەبەرایەتی کشتووکاڵی سلێمانی بە ئاڤای وت، ئێمە بەردەوام نووسراو بۆ دەروازە سنوورییەکان دەکەین دەڵێین مەهێڵن ئەو بەرهەمانە داخل ببن، کەچی لەلایەکی دیکەوە بە قاچاغ هاوردە دەکرێت. جگە لەوەش بەردەوام لیژنەکان لە عەلوەکان سزای ئەو بازرگانانە دەدەن کە بەرهەمی دەرەوە دەفرۆشن، بەڵام بەوەش نەتوانراوە بنبڕ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی دەرکردووە کە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەکردنی لە دەرەوە قەدەغەیە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش لە ڕێگەی ئاوییەوە دەگەڕێنرێنەوە کوردستان