
دیمەنی کۆگایەکی هەڵگرتنی برنج و دانەوێڵە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگرێت و چەندین تاوانباریش دەستگیر دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: له كۆگایهکی ئاشدا له شاری موسەننا دەستبەسەر 90 تۆن برنجی جۆری هیندی دەگیرێت کە بەهیچ شێوەیەک بۆ خواردن شیاو نییه و ناكرێت بفرۆشرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کۆگای ئاشە گریبەستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی موسەننا هەیە، دوای لێکۆڵینەوە و پشكنینیش دهركهوتووه، کارمەندانی کۆگاکە بەنیاز بوونە ئەو جۆرە برنجە لەگەڵ برنجی عەنبەر تێکەڵ بکەن و ڕادەستی سایلۆی موسەننای بکەن و دواتریش لەڕێگەی بەشە خۆراکی مانگانەوە بەهاووڵاتییان بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هێزێک لە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵدەکوتنە سەر سایلۆی سەماوە و دەستبەسەر نزیکەی 350 تۆن برنج دەگرن كه سهرهڕای بهسهرچوونی ماوهی بهكارهێنانی، تێکەڵ بەبرنجی دیکە کرابوو و ئامادەکرابوو بۆ دابەشکردن.
ئەمەش بزانە: ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکراشیکرد، هەشت تۆمەتبار لەو دوو ئۆپەراسیۆنەدا دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا