
نموونەی توونێلێکی ژێرزەمینیی لە خاکی سووریا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سووریا دۆزینەوەی تونێلێک لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سنووری لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزۆر ڕادەگەیێنن کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد لە کۆتاییەکانی 2024، گرووپە چەکدارەکان چ عێراقییەکان و چ ئێرانییەکان دەروازەی سنووریی ئەلبوکەمال لە دیوی سووریا و قائیم لە دیوی عێراقیان بەکاردەهێنا و لەوێشەوە پشتیوانییەکانیان بە حکومەتەکەی ئەسەد دەگەیێنران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی تەلەڤزیۆنی سووریا، تونێلەکە بارەگایەکی پێشووی "گرووپە ئێرانییەکان" بە شارۆچکەی هەری گوندەکانی ئەلبوکەمال دەبەستێتەوە بە دووری 500 مەتر بۆ ناو خاکی سووریا.
زانیاریی زیاتر: تەلەفزیۆنی سووریا لە زاری دانیشتوانی ناوچەکەوە ڕایگەیاندووە، ئەو بارەگایەی کە تونێلەکەی تێدایە بە یەکێک بووە لە بارەگا گرنگەکان و دەشڵێن، ڕۆژانە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری نەناسراو لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنی تووندا دەچوونە ئەو بارەگایە.
باکگراوند: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانیی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانیی ڕۆژی 8-12-2024، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵکرد و ڕووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا