ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی لەبارەی دوو تەوەر کۆبووەوە
- کوردستان
- 30 نیسان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و مووچەی خانەنشینان کۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتمەندی بۆ خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی خانەنشینان پێکهێنا. هەروەها وەزارەتەکانی دارایی، پێشمەرگە و ناوخۆی ڕاسپارد، بەزووترین کات لیژنەی تایبەتمەندی هاوبەش پێکبهێنن بۆ دانانی ڕێکار و میکانیزمیی گونجاو بۆ ئاسانکاریی لە زوو بەجێگەیاندنی ڕێکارەکانی خانەنشینی و خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە کەرتەکانی مەدەنی و سەربازیی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەجۆرێک کە ڕاییکردنی مامەڵەکانی خانەنشینی و خەرجکردنی شایستەکانیان وەکو شەش مووچەکەی پاداشتی خانەنشینی دوا نەکەوێت.
ئەمەش بزانە: لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە، هەرچی زووە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دەست پێبکات و حکومەت پابەندییەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێ کردووە و هیچ ئاستەنگ و بەربەستێکیش لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نییە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیران هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی بۆ پشتیوانيی دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سرووشتییەکان دووپات دەکاتەوە بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت.
بەزووترین کات لیژنە پێكبهێنرێت بۆ بەجێگەیاندنی رێکارەکانی خانەنشینی
هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لەلایەن ئێمەوە نییە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت