ئاڤا بەڵگە و زانیاری و لێدوانی تایبەت لەبارەی ڕاگرتنی ڕاکێشانی پارە لە ماستەر کارد و ڤیزە کارد بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 1 ئایار
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە لەڕێگەی دۆلاری ئەمریکییەوە، بڕیاری ڕاگرتنی ڕاکێشانی پارەی کاش بە ماستەر کارد و ڤیزە کارد جددییە، عێراقیش کەوتووەتە خۆی لە ماوەی مانگێکدا کێشەکە چارەسەر بکات پێش ئەوەی ئەو مۆڵەتەی بۆی دیاریکراوە تەواو بێت.
وێنە گەورەکە: لەژێر فشاری ئەمریکا، ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دۆلار لە هەرێمی کوردستان و عێراق تووندتر کراون.
- ئاڤا زانیویەتی لە کۆی 54 بانک کە مۆڵەتیان لە بانکی ناوەندی عێراق وەرگرتووە، 35 یان بەتۆمەتی تێوەگلان لە سپیکردنەوەی پارە سزادراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 21-4-2025 وەک یەکەم میدیا ئاڤا بڵاوی کردەوە، بەپێی بڕیارێکی نوێی بانکی ناوەندیی عێراق، لە یەکی شەشی ئەمساڵەوە بۆ کاتێکی نادیار ماستەر کارد و ڤیزە کاردی بانکەکانی کوردستان و عێراق لە دەرەوە سنووردار دەکرێن و ناتوانرێت پارەی کاشیان پێ ڕابکێشرێت.
- ڕاکێشانی پارەی کاش تەنیا لەڕێگەی سویچ کاردەوە دەبێت کە لە بنەڕەتدا کۆمپانیایەکی ئەمریکییە، 40 ڕۆژیش وەک دەرفەت دیاریکراوە بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. ئەمە بەپێی سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندییەوە کە بۆ ئاڤا قسەی کردبوو.
بەڵگەنامەی تایبەت: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست ئاڤا کەوتووە، کۆمپانیای ماستەر کارد لە 16-4-2025، ئاگادارییەکی بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی عێراق ناردووە.
- چەندین خاڵ و داواکاری لەخۆدەگرێت سەبارەت بە خاوەندارێتی بانک و کۆمپانیاکان، پابەندبوونیان، سپیکردنەوەی پارە، بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییە بانکییەکان، ئەمانە وەک مەرج بۆ دەستکردنەوە بە چالاکییە ئاساییەکانیان.
- بەڵگەنامەکە ناوی دەیان بانک و کۆمپانیای لەخۆگرتووە کە لە مامەڵەکردن بە کارتەکان بێبەش دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵەی ئاڤای پشتڕاست کردەوە، دانی پێدا نا ماستەر و کارد و ڤیزە کارد کێشەیان بۆ دروست بووە.
- جەختیشی کردەوە لە هەوڵدان مانگی پێنج ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن پێش ئەو کاتەی کە دیاریکراوە لە یەکی مانگی شەش.
بە گوتەی عەلی عەلاق، بانکی ناوەندی دوو ئەرکی فرۆشتنی کاشی دۆلار و حەواڵەی دەرەکی تەواو کردووە، بەڵام پرسی کارتەکان "هەڵەتێگەیشتن"ی تێدا بووە، پێویستی بە گرتنەبەری چەند ڕێککارێک هەیە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەکە بەپێی پێوەرەکان، ئەمەش بووەتە هۆی هەندێک وەستان و گۆڕانکاری لە کارتەکاندا.
قووڵتر: ئاڤا 10 ڕۆژ پێش ئێستا بڵاوی کردەوە لە یەکی شەش ڕاکێشانی پارە بە ماستەر کارد و ڤیزە کارد لە دەرەوە ڕادەگیرێت، بەڵام کە بەدواداچوونی زیاترمان کرد، دەرکەوت لە مانگی دووی ئەمساڵەوە هەندێک بانک ئەم کێشەیان بۆ دروست بووە.
- بانکی TBI، بانکی بازرگانی عێراق کە یەکێک لە بانکە بەناوبانگەکانی عێراقە، لە 26ی مانگی دووی ئەمساڵەوە بەکارهێنەرەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئیتر ناتوانن پارە لە دەرەوە ڕابکێشن.
- لە مانگەکانی ڕابردووشدا کۆمپانیاکانی ماستەر و ڤیزا ڕاکێشانی پارەی کاشیان لە دەرەوە بۆ کارتەکانی هەندێک بانکی دیکەی عێراقی ڕاگرتووە.
چارەسەرە زانراوەکان: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێ، گەیشتوون بە ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، لەوانە کۆمپانیاکانی ڤیزا و ماستەر بە هەماهەنگی لەگەڵ خەزێنەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا و کۆمپانیایەکی وردبینی. جەختیش دەکاتەوە هەنگاوی خێرایان گرتووەتەبەر بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان پێش یەکی شەشی ئەمساڵ.
زانیاری و لێدوانی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بڕیاری سنووردارکردن و ڕاگرتنی ڕاکێشانی پارەی کاش لە دەرەوە بۆ ماستەر کارد و ڤیزە کاردی بانکە عێراقییەکان، لەلایەن ئیدارەی ئێستای ئەمریکاوە دەرکراوە.
- بەرپرسێکی حکومەتی کوردستان کە تایبەتمەندە بە کاروباری بانکەکان و پرسە داراییەکان و ئاگاداری بابەتەکەیە، بە ئاڤای گوت؛ بانکی ناوەندیی عێراق زۆر نیگەرانە لەو بڕیارە، چونکە دەکرێت لە یەکی شەشەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڕیارەکە جێبەجێ بکات.
- ئاماژەی بەوەش کرد بڕیارەکە کۆتایی نییە و ئەگەر هەنگاوی خێرا بگیرێتەبەر دەکرێت جێبەجێ نەکرێت، یان ئەمریکا چاو بە بڕیارەکەدا بخشێنێتەوە وەک پرسی کڕینی گاز لە ئێران کە چەندینجار بڕیاری دەرکرد و دواتر دوای دەخست و مۆڵەتی زیاتری بە عێراق دەدا.
سەرچاوەکەی ئاڤا گوتیشی، ئێستا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە ئەمریکایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش هەر بۆ پرسی بابەتە داراییەکان لە ئەمریکایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
7 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە