
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی پارێزگا شەش مانگە هیچ دانیشتنێكی ئەنجام نەداوە، بەم هۆیەوە زیانێكی زۆر بە هاووڵاتیان كەوتووە.
وێنە گەورەكە: ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر داوای 14 ئەندامی ئەنجوومەنەكە، لە دانیشتنی ڕۆژی 5-3-2025، بەزۆرینەی ڕەها دەنگیان لەسەر لادانی ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە پۆستەکەی دا، ئەویش لە دادگەی کارگێڕی سکاڵای تۆمارکرد و ڕۆژی 09-03-2025، دادگەی کارگێڕیی عێراق بە فەرمانێكی سالاری، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسوودی ڕاگرت، تاوەکو دۆسیەکەی لە دادگە یەکلادەبێتەوە، بەر لەو پێشهاتەش ئەنجوومەنەكە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان و تەواونەبوونی نیسابی دانیشتنەكان، هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجام نەدابوو.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد كیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەهۆی ناكۆكی سیاسی و پەیڕەوكردنی سیاسەتی پشتگوێخستنی هاوسەنگی و شایستەبوون، دانیشتنەكانی ئەنجوومەن پەكی كەوتووە و سەرۆكی ئەنجوومەنەكەش دوای وەرگرتنەوەی متمانە لێی، شەرعیەتی نەماوە.
- ئەوەشی باسكرد، ڕۆژی 4ـی ئایار، كێشەی یاسایی سەرۆكی ئەنجوومەن ڕەنگە یەكلایی ببێتەوە دواتر دەردەكەوێت دانیشتنەكان دەستپێدەكەنەوە یاخود نا.
- ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕوونیشی دەكاتەوە، دەرچوونی فەرمانی سالاری (أمر ولائی) لە دادگای کارگێڕی عێراق، مەبەست لێی وەستاندنی ڕێککارەکانە بۆ ماوەیەکی کاتی تا بڕیاری دادوەری لەسەر دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە، بەهیچ جۆرێک شەرعیەت بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن ناگەڕێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە