
كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان- وێنە: ئیندیپێندتی بەریتانی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی یاسای بودجە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، دواکەوتنی بودجەی گشتیی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە بۆ هەموارکردنەوەی بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی ڕاوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئەنجامی مەرجی هەڵسەنگاندنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە، حکومەت یاسای بودجەی ساڵی 2025 پێشکەشی پەرلەمان نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی پەرلەمان داوای خشتەی بودجەی ئەمساڵ دەکات، بەڵام حکومەت بەردەوامە لەجێبەجێ کردنی پڕۆژەکان کە بە شێوەیەکی ئاسایی بەرەوپێش دەچن و قەرزکردنیش لە بازاڕی ناوخۆیی ئاساییە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و کرێی چاودێری کۆمەڵایەتی و خەرجییەکانی پڕۆژەی وەبەرهێنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی هاوبەشی گرووپی G7 لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەپەلە لە کەنەداوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە زووترین کات هەر ئێستا تاران جێبهێڵن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
7 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە