عێراق و تورکیا پرسی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە تاوتوێ دەکەن
- بزنس
- 2 ئایار

وێنەی بەشدارانی لوتکەی ئیستەنبووڵ بۆ سامانە سرووشتییەکان بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوت لە تورکیایە بۆ بەشداریرکردن لە لوتکەی ئیستەنبووڵ بۆ سامانە سرووشتییەکان، کە بەشێکی لە گفتوگۆکانی بۆ پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە تەرخانکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزیری نەوتی عێراق بەشداریی لە لوتکەی ئیستەنبووڵ بۆ سامانە سرووشتییەکان دەکات بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەلب ئەرسلان بایراکدار، وەزیری وزەی تورکیا لە بەشێکی لووتکەکەدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تاوتوێ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا لە پەراوێزی لووتکەکە کۆبوونەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ئاسۆی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی نەوت و گاز و وزە تاوتوێ کران.
زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) ئاشکرای کردووە، کۆبوونەوەکەی 20ـی مانگی ڕابردوو لەگەڵ شاندی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بێ ئەنجام بووە و نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، داواش دەکات هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان چڕبکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دوکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز