
دیمەنی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی دەوروبەری کۆشکی سەرۆککۆماری سووریا سەرکۆنە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە هەموو جۆر دەستدرێژییەکی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕەتدەکەینەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئیسرائیل بۆ جاری دووەم بۆردوومانی دیمەشقی کرد و ئەمجارە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە ناوچەیەکی نزیک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریایان کردووەتە ئامانج "لە بەرامبەر بەرگریکردن لە پێکهاتەی درووز".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرۆکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد و ڕایگەیاند: بە تەواوی هەموو جۆرە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەروەریی سووریا ڕەتدەکەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوو، شەڕ لەنێوان چەکدارانی درووز لەلایەک و چەکدارانی سەر بە دەسەڵات و هێزەکانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەکی دیکە ڕووی دا لە شارۆچکەکانی جرمانە و سەحنایە لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق و لە چەند ناوچەیەکی شاری سوەیدا لە سووریا، لە ئەنجامدا 100 کەس گیانیان لەدەستدا و 11ـیان هاووڵاتی سڤیل بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا