
زیندانێکی عێراق کە ژمارەیەک زۆر زیندانی تێدا ڕاگیراوە
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای بابل، توانیان ئەو دوو سزادراوە هەڵاتووە دەستگیر بکەنەوە کە لە زیندانی کۆنی حیللە هەڵاتبوون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی دوو سزادراو کە یەکێکیان سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان، سزادراوی دووەمیش بە تۆمەتی دزیکردن سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، توانیان لە زیندانی حیللە هەڵبێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییە هاوبەشەکان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا توانیان هەردوو هەڵاتووەکەی زیندانی کۆنی حیللە دەستگیر بکەنەوە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دوای دەستگیرکردنەوەی دوو سزادراوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاند بۆ بەدواداچوون لەسەر ڕووداوەکە و ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەکە دەستیکردووە بە ئەرکەکانی و کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر، ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکەش دوای تەواوبوونی ڕادەگەیەنرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاکسازیی حیللە لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی داددایە بە هەموو وردەکارییەکانییەوە، تەنانەت پاسەوانەکانیش سەر بە وەزارەتەکەن و وەزارەتی ناوخۆ هیچ دەسەڵاتێکی بەسەردا نییە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: هەر لەسەر ئەو ڕووداوە وەزیری دادی عێراق هەریەک لە بەڕێوەبەری چاکسازیی حیللە و یاریدەدەرەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هێڵە فریاگوزارییەکانی سلێمانی لەکار کەوتن
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
دەستبەسەر 10 هەزار دەنکە حەبی ترامادۆڵ گیرا
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
نەبوونی پارەی کاش لە عێراق کێشە بۆ مووچە دروست دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کەسێک بە 113 کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەستگیر دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئازادیی کاری ڕۆژنامەنووسیدا 155هەمین وڵاتی جیهانە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری پەیامێک بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سەردانی کەرکووک دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
8ـی ئایار یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت