ئاکسیۆس: ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە نزیکن
- کوردستان
- 3 ئایار

ڕەوشی منداڵان و خەڵکی غەززە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان
ئاڤا نیوز
ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، ئەمریکا و ئیسرائیل و نوێنەرانی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنەوە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی ئازارەوە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی هەموو هاوکارییەکی مرۆیی و پێداویستی سەرەتایی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ناو کەرتەکە کراوە، بەهۆیەوەش دۆخی مرۆیی ناوچەکە بەرەو خراپی چووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلی و بەرپرسێکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل و نوێنەرانی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، بەبێ ئەوەی حەماس بتوانێت ئەم هاوکارییانە کۆنتڕۆڵ بکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئیسرائیل هۆکاری ڕاگرتنی ئەم هاوکارییانەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئەم هاوکارییانە بوونەتە سەرچاوەی داهات بۆ حەماس و بەهۆیەوە سەرچاوەیەکی باشی دارایی پەیدا دەکرد.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو، لەگەڵ نەتانیاهۆ ئەم پرسەی تاوتوێی کردووە، کە پێویستە ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە