لە هەولێر بۆ سێ نەشتەرگەریی چاندنەوەی جگەر 340 یەکەی پێکهاتەی خوێن بەکارهات
- تەندروستی
- 3 ئایار

هاووڵاتییەک لە کاتی خوێنبەخشین
ئاڤا نیوز
مانگی ڕابردوو، بانکی خوێن لە هەولێر بڕێکی زۆر یەکەی خوێنی بۆ سێ نەخۆش تەرخان کردووە، کە نەشتەرگەری چاندنەوەی جگەریان بۆ ئەنجام دراوە.
وێنە گەورەکە: چاندنەوەی جگەر یەکێکە لە نەشتەرگەرییە قورسەکان، کاتێک کەسێک بە هۆی لەکارکەوتنی بەشێکی جگەری پێویستی بە چاندنەوە دەبێت، پێویستە کەسێک وەک بەخشەر بەشێک لە جگەری خۆی بدات بە نەخۆشەکە.
لێدوانی فەرمی: د.سانع ئەبابەکر، بەڕێوەبەری بانکی خوێن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەلایەن تیمێکی ئەمریکی - عێراقی لە هەولێر نەشتەرگەریی چاندنەوەی جگەر بۆ سێ نەخۆش کرا، بانکی خوێنی هەولێر 340 یەکەی پێکهاتەی خوێنی بۆ ئەو سێ نەخۆشە و بەخشەرەکان دابین کرد، کە بەشی هەرە زۆری ئەو خوێنە بۆ نەخۆشەکان بەکارهاتن.
لەلایەکی دیکەوە: هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بانکی خوێن بە ئاڤا میدیای وت، جاران کاتێک نەشتەرگەریەکی لەمجۆرە دەبوو، کەسوکاری نەخۆش خوێنەکەی دابین دەکرد، بەڵام ئێستا بانکی خوێن دابینی دەکات. ئەو 340 یەکەیە بەشی هەرە زۆری خوێنە سوورەکە RBC بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ