لە هەولێر گەورەترین پێشانگای گەشتیاری لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێتەوە
- کوردستان
- 3 ئایار

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و تیمی کارکردن لە پێشانگاکە
ئاڤا نیوز
لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، گەورەترین پێشانگەی گەشتوگوزار لە هەولێر دەكرێتەوە و جگە لە دامەزراوە و كۆمپانیا ناوخۆییەكان، دەیان كۆمپانیای نێودەوڵەتیی و بیانی تێیدا بەشدار دەبن.
چیرۆكی سەرەكی: وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ئامادەكارییەكانی گەورەترین پێشانگای گەشتوگوزار 'مێتێكس-2025'، سەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد كە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 6ـی ئایار دەستپێبكات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هاوشانی پرۆژە و كۆمپانیا گەورە گەشتیارییەكان، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر و سلێمانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، جوانترین و نوێترین دیزاینیان لە پێگەكانیان لەم پێشانگایە، بەكارهێناوە.
بۆچی گرنگە: لەچوارچێوەی پلانی تۆكمە و درێژخایەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی سێكتەری گەشتیاری، بەمەبەستی ڕاكێشانی زۆرترین گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی بۆ هەرێمی كوردستان و پشتبەستن بەم كەرتە وەك سەرچاوەیەكی گرنگی داهات، بەڕێوەچوونی پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار لە هەولێری پایتەخت و بەشداریكردنی ژمارەیەكی زۆری كۆمپانیا جیهانییەكانی كەرتی گەشتیاری، ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە زیاتر ناساندنی ڕووی پێشكەوتنی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە