
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و دیمەنی دەرەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سەر بە ئاسایشی نیشتمانییی عێراق، بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی پارە بۆ دەرەوە، کەسێک بە 113 کارتی ئەلیکترۆنی و ژمارەیەک کارتی نیشتمانییەوە دەستگیر دەکەن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی دۆلار لە عێراق و سزادانی دەیان بانک بەهۆی تێوەگلانیان لە سپیکردنەوەی پارە و ڕاگرتنی ڕاکێشانی پارە لە ڕێگەی ماستەر کارد و ڤیزە کاردەوە لە دەرەوە، هەوڵەکان لەلایەن هەندێک لایەن بۆ بردنەدەرەوە و سپیکردنەوەی دۆلار بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکشەممە 3ـی ئایار، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا ڕاگەیاند، بە تۆمەتی بە قاچاخبردنی پارە، کە 113 کارتی ئەلیکترۆنی پێ بووە.
شێوازی جێبەجێكردن: بەگوێرەی ئاژانسەکە مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتیی گومرگەکان، توانیویانە یەکێک لەو کەسانە دەستگیر بکەن کە تێوەگلاوە لە دۆسیەی قاچاخچێتی پارە، تۆمەتبارەکە پێش ئەوەی هەوڵی گەشتکردن بدات، دەستگیر کرا و لە کاتی دەستگیرکردنیشی زیاتر لە (113) کارتی ئەلیکترۆنی و ژمارەیەک کارتی نیشتمانی و سیمکارتی پێبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا